ئیسرائیل نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی سووریای بۆردوومان کرد

ئیسرائیل نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی سووریای بۆردوومان کرد

ئایار 2, 2025 10:47
ئیسرائیل نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی سووریای بۆردوومان کرد
0

لایک

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی سووریامان لەناو شاری دیمەشق بۆردوومان کرد و ئامانجمان گەیاندنی پەیامێک بوو بەو وڵاتە.

 رۆژی هەینی 2ـی ئایاری 2025 سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆسەر دیمەشق، نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی سووریامان کردە ئامانج”.

لە راگەیەنراوەکەی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە: “فڕۆ جەنگییەکان هێرشیان کردووەتە سەر دەوروبەری کۆشکەکەی ئەحمەد شەرع و ناوچەیەکیان بۆردومان کردووە”.

 هاوکات بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە راگەیەنراوێکی هاوبەشدا ئامانجی وڵاتەکەیان لەو هێرشە ئاسمانییە خستە روو و وتیان: “ئەو هێرشە پەیامێکی روونە بۆ رژێمی سووریا، ئێمە رێگە بەوە نادەین هێزەکانی سووریا لە باشووری دیمەشق جێگیر بن و مەترسی بۆ گەلی دەروز دروستبکەن”.

 ئیسرائیل لە ماوەی هەفتەیەکدا ئەوە دووەم هێرشی ئاسمانییە بۆ بەرگری لە گەلی دروز دەیکاتە سەر چەکدارانی سووریا و سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە بە روونی دەڵێت: “ئێمە رێگە نادەین گەلی دۆست و برای ئێمە “دەروز” لەبەر چاوی ئێمە لەلایەن چەکدارە هەوسار پسێنەکانی سووریاوە لەناو ببرێن”.


En az 10 karakter gerekli