مەسعود بارزانی: بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی نادادپەروەرانەیە و دژی هەرێمە
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • مەسعود بارزانی: بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی نادادپەروەرانەیە و دژی هەرێمە

مەسعود بارزانی: بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی نادادپەروەرانەیە و دژی هەرێمە

شوبات 27, 2024 22:58
مەسعود بارزانی: بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی نادادپەروەرانەیە و دژی هەرێمە
0

لایک

مەسعود بازرانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نیگەرانیی خۆی لە بڕیارەکانی ئەمدواییەی دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران و هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان دەربڕی بە دژایەتی هەرێمی کوردستان-عێراقی ناودەبات و لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتیش ئاشکرایدەکات ناکۆکی ستراتیژییان هەیە.

بارزانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەل رادیۆی مۆنت کارلۆی فەڕەنسیدا، باس لە گرفتەکانی بەردەم حکومەتەکەی سودانی و پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئێران و بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی دەکات و ئەنجامدانی ریفراندۆم و کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمان دەکات.

مەسعود بارزانی سەبارەت بە گرفتەکانی بەردەم کابینەی حکومەتی عێراق وتی “محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران عێراق، رووبەڕووی کۆمەڵێک بەربەستبووەتەوە لە جێبەجێکردنی رێککەوتنامەی سیاسی، کە هاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەتی لەسەر پێکهات و وەک تێبینی دەکەین، سودانی دەیەوێت ئەو رێککەوتنە جێبەجێ بکات، بەڵام هەندێک لایەن رووبەڕووی دەبنەوە، ئێمە پشتیوانیمان کردووە و پشتیوانیشی دەبین، لە پێناو جێبەجێکردنی ئەوەی لەسەر رێککەوتووین، بەڵام سودانی رووبەڕووی گرفت دەبێتەوە لە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە، لەلایەن هەندێک لایەنەوە”، بەبێ ئەوەی ناوی ئەو لایەنانە بهێنێت.

لەبارەی ئەوەی ئایا ئاسوودەن لە کارکردنی حکومەتی ئێستای عێراق، مەسعود بارزانی وتی “نیگەرانین لەبەرئەوەی دیموکراسی لە عێراق لەژێر هەڕەشەیەکی راستەقینەدایە و ئەم هەڕەشەیە لە دەرەوە و ناوەوەی عێراقەوەیە”.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و سلێمانی، بازرانی بەداخەوە باسی ئەو دابەشبوونەوە دەکات کە دووچاری هەرێمی کوردستان بووەتەوە و دەڵێت “بە ئاشکرا دەیڵێم، جیاوازی لەسەر پرس و ئامانجه ستراتیژییەکان له نێوان هەردوولادا هەیە، ئەگەر جیاوازییەکان لەسەر پرسی تەکنیکی بووایە، چارەسەرکردنیان ئاسانتر دەبوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامین لەسەر چارەسەکردنی گرفتەکان و یەکخستنی ریزەکانی کورد و تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان”.

لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان-عێراق و ئێران، دوای بۆدرومانەکانی شارى هەولێر و تۆمەتبارکردنی هەرێمی کوردستان-عێراق بەبوونی بارەگای مۆساد، مەسعود بارزانی رایگەیاند “ئەو تۆمەتانە بێ بنەمان، ئێران پێش ئێمە دەزانێت تۆمەتەکانی بێ بنەمان، من لە مهاباد دایکبووم هیچ کاتێک نەمانویستووە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران ئاڵۆزبێت و رێگەمان نەداوە هەرێم ببێت بەهەڕەشە بۆ سەر ئێران، لەساڵی 2020ەوە تاوەکو ئەمڕۆ، پارێزگای هەولێر و دەوروبەری رووبەڕووی 143 هێرشی مووشەکی بالیستی و درۆن بووەتەوە، لەلایەن ئێران و گرووپەکانی سەر بە ئێرانەوە و بیانوویان بوونی بارەگای دەزگاکانی سیخوڕی و بەتایبەت مۆساد و گرووپە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران بووە، بەڵام من دڵنیام ئەگەر بارەگای مۆساد لە هەولێر هەبووایە، بوێری ئەوەیان ناکرد بیکەنە ئامانج، بێ توانان لە وەڵامدانەوە لایەنە بەهێزەکان و هەندێک لایەن بۆ پەردەپۆشکردنی شکستەکانیان لە ناوخۆدا، هەولێر بە پەنادانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران و لایەنی تر تۆمەتبار دەکەن، بۆردوومانکردنی خێزانێکی بێتاوان و کوشتنی کچێکی 11 مانگ ئەمە تاوانێکی قێزەونە، تائێستاش سوورن لەسەر ئەوەی ئەفسەرێکی مۆسادیان کوشتووە، ئەمانە تۆمەتی بێ بنەمان و پووچن، سەبارەت بە بوونی ئۆپۆزسیۆنی ئێران، ئەوە مێژووەکەی بۆ پەنجا ساڵ پێشتر دەگەڕێتەوە، لەسەر بنەمای رێککەوتنێکی هاوبەشی نێوان حکومەتی هەڕێمی کوردستان-عێراق و حکومەتی فیدڕاڵی و ئێران، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لەناوچەی سنوورییەکان کشانەوە و بەرەو ناوچەکانی نیشتەجێبوون لە دەوورووبەری هەولێر، بۆیە تۆمەتەکانی ئێران بێ بنەمان و هیچ کاتێک نەمانویستووە پەیوندییەکانمان ئاڵۆزبێت لەگەڵیاندا، جێگای سەرسوڕمانە بۆ من ئێران بۆ بەمشێوازە مامەڵە دەکات”.

لەبارەی بڕیارەکانی ئەمدواییەی دادگای فیدڕاڵی سەباەرت بە مووچەی فەرمانبەران و داهاتی هەرێمی کوردستان-عێراق و یاسایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق، مەسعود بارزانی وتی “بەداخێکی زۆرەوە بڕیارەکانی ئەمدواییەی داداگای فیدڕاڵی سەرجەمیان دژی هەرێمی کوردستانن و دژایەتی هەرێمی کوردستانە، بۆ زانیاریتان ئەم دادگای، دادگایەکی دەستووری نییە و لەسەردەم برێمەردا دروستبووە و ئێستا وەک دەسەڵاتی دادوەری و یاسادانان و جێبەجێکردن مامەڵە دەکات پێموایە ئەم دادگایە لە ئێستادا دەسەڵاتە دەستوورییەکانی و ئەرکەکانی تێپەڕاندووە و بڕیارەکانی نادادپەروەرانەیە و دژی هەرێمی کوردستانە”.

En az 10 karakter gerekli