وڵاتەکانی سعوودیە و قەتەر بڕیاریاندا سبەی دووشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان بێت.
دادگای باڵا لە سعوودیە بڕیاریدا سبەی دووشەممە 11ـی ئاداری 2024 یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزبێت.
هەرچەندە پێشتر راگەیەندرا، بەهۆی خراپی کەشوهەواوە، لە روانگەی چاودێریکردنی مانگ لە ناوچەی تەمیر لە سعوودیە مانگ نەبیندرا و چاوەڕێی روانگەکانی دیکە دەکرێت بۆ بڕیاردانی کۆتایی لە بارەی دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان لەو وڵاتە.
لەلایەن خۆیانەوە هەر یەکە لە وڵاتەکانی ئێران، مالیزیا، ئوسترالیا، برۆنای، ژاپۆن، سەنگاپوورە و ئەندەنووسیا و پەیڕەوانی شیعە لە عێراق رایانگەیاندبوو کە رۆژی سێشەممە 12ـی ئاداری 2024 یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزبێت و سبەی دووشەممە تەواوکاری مانگی شەعبان بێت.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت