ئه‌حمه‌د یه‌نه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی ده‌نگدان له 32 پارێزگای توركیا كۆتاییهات.
یه‌نه‌ر هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌و 32 پارێزگایه ده‌ستیپێكرد.
كاتژمێر 7:00ـی به‌یانی ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی ئاداری 2024، خەڵکی تورکیا بۆ دیاریكردنی نوێنەرەکانیان بۆ سەرۆکایەتی شارەوانییەکان روویان له سندووقه‌كانی ده‌نگدان كرد.
لەم هەڵبژاردنەدا، 34 پارتی سیاسیی بۆ مسۆگەرکردنی سەرۆکایەتییكردنی 81 شارەوانیی کە 30یان گەورە شارەوانین ركابه‌رییان كرد.
هاوکات 973 شارەوانیی شارۆچکەکانن و 390 شارەوانییش بۆ شارەدێکانە، هەروەها 336 موختاریش هەڵدەبژێردرێن، بە گشتی 208,000 سندووقی دەنگدان لە ناوەندەکانی دەنگدان ئامادە کرابوون.
لەم هەڵبژاردنەدا 61.441.882 خەڵکی تورکیا مافی دەنگدانیان هەبوو، لە نێویاندا 1.032.610 کەس یەکەمجارە دەنگیاندا.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت