بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.1 پلەی رێختەر شارۆچکەی گێملیکی سەر بە پارێزگای بورسەی تورکیا هەژاند.
سهرۆكایهتیی بەڕێوەبردنی كارهسات و باری لهناكاو (ئافاد) رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، نزیکەی کاتژمێر 10:42 خولەک، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.1 پلەی رێختەر شارۆچکەی گێملیکی سەر بە پارێزگای بورسەی تورکیا هەژاند.
هاووڵاتییان لە ئیستانبوڵ و پارێزگاکانی دیکەی دەوروبەری بورسە هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە و لە ترسی دووبارە روودانەوەی بوومەلەرزەکە، لە ماڵەکانیان هاتوونەتە دەرەوە. تاوەکو ئێستا زیانە گیانی و ماددییەکانی بوومەلەرزەکە رانەگەیەندراون.
هاوکات، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) رایگەیاند، “بوومەلەرزەکە بە گوڕی پێنج پلەی رێختەر روویداوە و لە هەردوو پارێزگای ئیستانبوڵ و بورسە هەستی پێکراوە”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت