مەسعود بارزانی: بە بیستنی ھەواڵی گیانلەدەستدانی ئیبراھیم ڕەئیسی، سەرکۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە زۆر خەمگین بووم.
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ھاوخەمی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی سەرکۆماری ئێران، ئیبراھیم ڕەئیسی و یاوەرانی دەربڕی.
مەسعود بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: “بە بیستنی ھەواڵی گیانلەدەستدانی ئیبراھیم ڕەئیسی، سەرکۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، لە ڕووداوی دڵتەزێنی کەوتنەخوارەوەی ھێلیکۆپتەرەکەیان، زۆر خەمگین بووم”.
راشیگەیاندووە: “پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، حکوومەت و خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دەکەم و خودای گەورە سەبووریی ھەموو لایەک بدات”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت