سەرۆکى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، بانگەشەى هەڵبژاردن لە نێوان 20 بۆ 25ـى ئەم مانگە دەستپێدەکات و کەمتر لەماوەى مانگێک دەخایەنێت.
ئەمرۆ شەممە، عومەر ئەحمەد، سەرۆکى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق راگەیاند، بانگەشەى هەڵبژاردن لەنێوان 20بۆ 25ـى ئەیلول دەستپێدەکات و تاوەکو 48 کاتژمێر بەر لە دەستپێکردنى دەنگدان بەردەوام دەبێت.
بڕیارە لەم هەفتەیەدا کۆمیسیۆن بۆ پەسەندکردنى ناوى بەربژێرەکان کۆببێتەوە، عومەر ئەحمەد، بەبێ ئەوەى وادەى تەواوەتى کۆبوونەوەکە دیاریبکات وتى “پاش پەسەندکردنى ناوى بەربژێرەکان کۆمیسیۆن رێگە بەدەستپێکردنى بانگەشە دەدات”. گوتیشى “بەدڵنیاییەوە بانگەشەى هەڵبژاردن کەمتر لەمانگێک دەبێت”.
بڕیارە رۆژى 20ـى تشرینى یەکەم، هەڵبژاردنەکانى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان-عێراق بەرێوەبچێت و کۆمیسۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق سەرپەرشتى دەکات.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت