وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسرائیل نوێترین ئاماری كوژراو و برینداره‌كانی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسرائیل رایگه‌یاند، به‌هۆی جه‌نگ و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل، تا ئێستا 1400 ئیسرائیلی كوژراون و 4834 كه‌سیش برینداربوونه.
بەرەبەیانی ڕۆژی 7 ی تشرینی یەکەمی 2023، بزووتنەوەی حەماس لە ئاسمان و وشکانی هێرشیکردەسەر ئیسرائیل و، پێنج هەزار مووشەکەی ئاراستەی سنوورەکانی ئەو وڵاتە کرد.
لە وەڵامی هێرشەکانی بزووتنەوەی حەماس، سوپای ئیسرائیل ئۆپراسیۆنی شمشێری ئاسنینی راگەیاند، بەهۆی ئەو هێرشانەوە تا ئێستا زیاتر لە 3500 کەس لە کەرتی غەززە کوژراون کە زۆرینەیان ژن و منداڵن، ژمارەی بریندارەکانیش 10 هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.
دوێنێ 19ـی ئۆکتۆبەری 2023، میدیای فەرمی ئیسرائیل- KAN بڵاویکرده‌وه کە سوپای وڵاتەکەی ئامادەکارییەکانی تەواوکردووە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی زەمینی بۆ سەر کەرتی غەززە.
میدیای فەرمی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کردووه، کە ماوەی سێ ڕۆژە تا ئێستا هیچ شەڕ و پێکدادانێک لە نێوان سوپای ئیسرائیل و گرووپە فەڵەستینییەکان ڕووینەداوە.