سبەی چوارشەممە 27ـی ئەیلولی 2023 بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام ، محەمەد (د.خ)، لە ھەرێم پێشووی فەرمی دەبێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕایگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە سبەی چوارشەممە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامە، محەمەد (د.خ)، بەو بۆنەیەوە لە ھەرێم پشووی فەرمی دەبێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، پشووەکەی سبەی چوارشەممە، سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی ھەرێم دەگرێتەوە.
بەپێی ساڵنامەی کۆچی سبەی چوارشەممە، 12ـی مانگی رەبیعولئەوەل ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامە، محەمەد (د.خ).