خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کرا

خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کرا

درەنگانێکی شەوی رابردوو، پەرلەمانی عێراق کۆتایی بە خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسایی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە هێنا

نیسان 3, 2023 09:27
خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کرا
0

لایک

درەنگانێکی شەوی رابردوو، پەرلەمانی عێراق کۆتایی بە خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسایی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە هێنا.

لە دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراقدا کە بەسەرۆکایەتی شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان ئەنجامدرا، پەرلەمانتاران و لێژنەکان بڕگەی تایبەت بە پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە خستەڕوو.

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، “کۆمەڵێک پەرلەمانتار مداخەلەیان کرد بۆ ئەوەی ئەو پڕۆژەیە نەڕوات، بەڵام لە کۆتاییدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەکە کرا، هیوادارم بەمنزیکانە خوێندنەوەی دووەم و دەنگدان لەسەری بکرێت و کۆتایی پێ بێت وەک وەفایەکی بچووک بەرامبەر قوربانیانی ئەو شارە”.

لەو راگەیەندراوەدا شاخەوان عەبدوڵڵا، ئاماژەی بەوەشداوە، “جارێکی تر بەداخەوە لەجیاتی ئەوەی ئەو هێزە سیاسییانە بێن و هاوکارمان بن لە قەرەبوو کردنەوەی خەڵکی هەڵەبجە، کەچی هەوڵی بەربەست دەردرێت بۆ بە پارێزگا بوونی”.

جێی باسە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە 13ـی ئاداری 2023، پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجەی پەسندکرد و رەوانەی پەرلەمانی عێراقی کرد.

En az 10 karakter gerekli