یەکێک لە تۆمەتبارانی دزی سەدە خۆی رادەستی دەسەلاتی دادوەری کرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • یەکێک لە تۆمەتبارانی دزی سەدە خۆی رادەستی دەسەلاتی دادوەری کرد

یەکێک لە تۆمەتبارانی دزی سەدە خۆی رادەستی دەسەلاتی دادوەری کرد

لەکاتێکدا پێشتر تۆمەتی تێوەگلانی لە قاچاخچێتی نەوتی ئاڕاستەکرابوو

ئازار 14, 2023 08:23
یەکێک لە تۆمەتبارانی دزی سەدە خۆی رادەستی دەسەلاتی دادوەری کرد
0

لایک

ئەفسەرێکی پێشووی دەزگای هەواڵگری عێراق کە یەکێکە لە تۆمەتبارانی دزی سەدە، شەوی رابردوو خۆی رادەستی دەسەڵاتی دادوەری کرد و ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دەربڕی.

میدیا عێراقییەکان رایگەیاندووە، لیوا زیا موسەوی کە پلەی بەڕێوەبەری گشتیی بوو لە دەزگای هەواڵگری عێراق، دوای دانوستان و هەوڵی دادوەریی، بە مەرجی ئەوەی دەستوەردانی سیاسی و حکومی نەبێت لەدۆسیەکەیدا، خۆی رادەستی دەسەڵاتی دادوەری کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، زیا موسەوی کە 2ی تشرینی دووەمی 2022 فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە، عێراقی جێنەهێشتووە و لە یەکێک لە پارێزگاکان خۆی حەشارداوە.

ئەمە لەکاتێک دایە، لەئێستادا زیا موسەوی لەلایەن دەسەڵاتێکی گرنگی ئەمنیەوە دەستبەسەرە و لێپرسینەوەی لەگەڵ ئەنجامدەدرێت بەرامبەر ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراون.

ڕۆژی 17ی تشرینی دووەمی 2022، بەشی گێڕانەوە لە دەستەی دەستپاکی فیدراڵی رێکارەکانی لێپێچینەوە لە زیا موسەوی بەڕێوەبەری گشتی لە دەزگای هەواڵگری راگەیاند، لەکاتێکدا پێشتر تۆمەتی تێوەگلانی لە قاچاخچێتی نەوت و قۆستنەوەی پۆستەکەی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی ئاڕاستەکرابوو.

En az 10 karakter gerekli