فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی عێراق نۆژەندەکرێنەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی عێراق نۆژەندەکرێنەوە

فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی عێراق نۆژەندەکرێنەوە

كانونی یه‌كه‌م 21, 2023 19:45
فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی عێراق نۆژەندەکرێنەوە
0

لایک

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، گرنگییەکی تەواو دەدەن بە پەرەپێدانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی رێککەوتوون بۆ نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، گرنگیدان بە پەرەپێدانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد لەلایەن حکومەتەوە پەسەندکراوە بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان.

ئاماژەی بەوەش کرد، مانگی ئەیلولدا حکومەتی عێراق رێککەوتنێکی لەگەڵ دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی واژۆ کرد بۆ داینکردنی وەبەرهێنانی یەکگرتوو لەپێناو فراوانکردن و کارپێکردن و چاکردنەوەی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکان، بۆئەوەی لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەکانی جیهاندا بگونجێت.
ئەوەشی خستەروو، دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی، ئەزمونێکی پێشەنگی هەیە لە بواری نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەکانی جیهاندا.

En az 10 karakter gerekli