وەزیری پەروەردە زانیاری نوێ لەبارەی کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن دەدات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزیری پەروەردە زانیاری نوێ لەبارەی کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن دەدات

وەزیری پەروەردە زانیاری نوێ لەبارەی کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن دەدات

شوبات 29, 2024 16:27
وەزیری پەروەردە زانیاری نوێ لەبارەی کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن دەدات
0

لایک

وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، ئەو گۆڕانکاریانەى لە پرۆگرامى خوێندنى پۆلى 12ـى ئامادەیی کراوە، کاریگەرییەکى ئەوتۆى نابێت و بەشێکى دیاریکراو لە پرۆگرامەکان کەمکراونەتەوە.

ئالان حەمەسەعید، وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان گوتى، شێوازى پرسیارەکانى ئەمساڵ هاوشێوەى ساڵى رابردوو دەبێت، لەکۆتایی مانگى نیسان و سەرەتاى مانگى ئایار، یەکلایی دەبێتەوە چەند خوێندکار بەشدارى تاقیکردنەوەى وزارى دەکەن.

ئاماژەى بەوەشکرد، کەمکردنەوەى پرۆگرامى خوێندن کاریگەرییەکى ئەوتۆى نابێت، لەبەرەوەى بەشێکى دیاریکراوى پرۆگرامەکە کەمکراوەتەوە، شێوازى پرسیارەکان هەروەکو دوو ساڵى رابردوو دەبێت.

En az 10 karakter gerekli