پارێزگاری ههولێر ئهمڕۆ سێشهم له میانهی كۆبوونهوهیهكدا لهگهڵ بهرپرسانی پارێزگاكه به لیژنەى چاودێریکردنى بازاڕی راگهیاند، “بەبێ چاوپۆشیکردن، توندترین ئیجرائات لەگەڵ ئەو کەسانە بکهن، کە نرخی خۆراک و پێداویستی و شتومەک لە سەر هاووڵاتییان زیاددەکەن”.
ئەمڕۆ سێشەممە بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر کۆبوونەوەیەکى تایبەت لەگەڵ لێژنەی هاوبەشى قایمقامییەتی ناوەندیی هەولێر سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی جەژنى رەمەزانى پیرۆز و چاودێریکردنی بازاڕ و رێگەگرتن لە یاریکردن بە نرخ و پێداویستییەکانی هاووڵاتییان ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا پارێزگارى هەولێر تیشکى خستە سەر ئەوەى وەک چۆن بازرگان و خاوەنى کۆمپانیا و شوێنە بازرگانییەکان لەگەڵ بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار بەشێوەیەکى خێرا نرخى کەلوپەل و پێداویستى لە سەر هاووڵاتییان گران دەکەن، بەهەمانشێوە دەبێت لەگەڵ دابەزینى نرخى دۆلاریش هەمان کاربکرێت و نرخەکان دابەزین بەخۆیانەوە ببین.
لهوبارهیهشهوه لیژنەى ناوبراى راسپارد لە هەڵمەتى چاودێریکردنی چڕ و وردی بازاڕ و نرخ و کەلوپەل و پێداویستییەکانی هاووڵاتییان بەردەوام بن و توندترین ئیجرائاتیش لەگەڵ هەموو ئەو کەس و لایەنانە بکرێت کە نرخی خۆراک و پێداویستی لە سەر هاووڵاتییان زیاد دەکەن.
ئومێد خۆشناو بۆ لیژنهكه وتی: ڕێگە بە هیچ کەس نەدەن بەهەر بڕ و بیانوێک بێت نرخ لەسەر هاووڵاتییان گران بکات، بە تایبەتى کە ئێستا لە بەربەرى جەژنى رەمەزانى پیرۆزداین و هەندێک کەس بە قۆزتنەوەى ئەو کاتە نرخى کەلوپەل و شتومەک لە سەر هاووڵاتییان زیاد دەکەن، بۆیە بەبێ چاوپۆشیکردن لە کەس دەبێت توندترین ئیجرائات لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێت.
پارێزگار ههروهها جەختى لە چڕترکردنەوەى هەڵمەتى لیژنە هاوبەشەکانى قائیمقامییەتەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر کردەوە لە پشکنین شوێنە بازرگانى و کۆگاکانى دەرمان و دەستبەسەرداگرتنى خۆراک و دهرمانى خراپ و ماوە بەسەرچوو.
لە کۆتایشدا، لە بارەى کرانەوەى خواردنگە و چێشتخانەکان لە رۆژانى جەژنى ڕەمەزانى پیرۆز، بەڕێوەبەرایەتى گەشت و گوزار و لایەنە پەیوەندیدارەکانى ڕاسپارد کە دەبیت لە رۆژانەى جەژن میکانزمێکى پێویست دابڕێژن بۆ کرانەوەیان.