وادەی تۆمارکردنی ناوی کاندیدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە

وادەی تۆمارکردنی ناوی کاندیدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە

ئازار 28, 2024 14:46
وادەی تۆمارکردنی ناوی کاندیدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
0

لایک

وتەبێژی کۆمسیۆنی عێراق بە میداکانی راگەیاند، دوا وادەی تۆمارکردنی ناوی کاندیدی لایەنەکان بۆ هەڵبژاردنی هەرێم بۆ ٣١ مانگ درێژ کرایەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی عێراق رایگەیاند، لایەنەکان دەتوانن تاوەکو ٣١ـی مانگ ناوی کاندیدەکانیان بۆ هەڵبژاردنی هەرێم لە کۆمسیۆن تۆمار بکەن.

ئاماژەى بەوەشکرد، کۆمەڵێک پارت و حیزب هەیە ناوى خۆیان تۆمارکردووە، بەڵام دەرفەتى زیاتریان داوە بەوانەى ناوى خۆیان تۆمارنەکردووە تاوەکو کارەکانیان رێکبخەن.

وتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئەوەشى ئاشکراکرد، “تاوەکو ئێستا هیچ داواکارییەکمان بۆ دواخستنى هەڵبژاردنەکان بەدەستنەگەیشتووە”.

لەبارەى ئەوەى ئایا پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان، لیستى ناوى بەربژێرەکانیان پێشکەشکردووە یاخود نا، جومانە غەلاى وتى، “تاوەکو دوێنێ پێشکەشى کۆمیسیۆنیان نەکردووە”.

درێژکردنەوەی ئەو وادەیە لە کاتێکدایە، بڕیاربوو ئەمڕۆ کۆتا وادە بێت بۆ تۆمارکردنی ناوی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی هەرێم.

En az 10 karakter gerekli