وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق گشتاندنی دارایی تایبه‌تی بۆ بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران ده‌ركرد كه له 27ـی ئازاری ئه‌مساڵ ده‌رچوون، به‌گوێره‌ی یه‌كێك له بڕیاره‌كانیش، لێخۆشبوو‌ن له سزای سه‌رپێچی هاتوچۆ له‌سه‌ر هاولاتیان به‌ڕێژه‌ی 20%ی سزاكانی كۆن و به‌رده‌وام له رۆژی 27ی ئازار تا 30ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ جێبه‌جێده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كه گشتاندنی دارایی ژمارە 2ی ساڵی 2024ی ده‌ركردووه، تایبەت بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە له رۆژی 27ی ئازاری 2023، به‌گوێره‌ی بڕیاری یه‌كه‌میش، لێخۆشبوو‌ن 100%ی سزای دواكه‌وتنی كه‌ڵه‌كه‌بوو له‌سه‌ر خاوهنكاران به‌تایبه‌ت ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌خۆده‌گرێت، بڕیاری دووه‌میش پێشكه‌شكردنی كارئاسانی پێویسته له‌چوارچێوه‌ی یاساكانی باج بۆ باجده‌ران له چین و توێژه‌كانی كاسبكاران و پیشه‌وه‌ران.
هه‌ر به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كه، داشكاندنی رێژه‌ی 20% له پاره‌ی كرێی به‌شداری كاره‌بای كه‌ڵه‌كه‌بوو له‌سه‌ر هاوڵاتیان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها داشكاندن به‌رێژه‌ی 20% له كرێی ئاو و خۆڵ و خاشاك و كرێی ساڵانه‌ی كرێچیهكانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، بڕیاردراوه به‌لێخۆشبوون له سزای سه‌رپێچی هاتوچۆ له‌سه‌ر هاوڵاتیان به‌ڕێژه‌ی 20%ی سزاكانی كۆن و به‌رده‌وام له رۆژی 27ی ئازار تاوه‌كو 30ی ئه‌یلولی 2024.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت