نووسینگه‌ی وته‌بێژی فه‌رمی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدادی پایته‌خت ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌یان كه‌وتۆته به‌ر هێرشێكی مووشه‌كی، جگه له زیانی ماددیی هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه، میلیشیاكانی لایه‌نگری ئێرانیشی تۆمه‌تبار كرد به هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی له هێرشه‌كه.
نووسینگه‌ی وته‌بێژی فه‌رمی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “نزیكه‌ی كاتژمێر 4:15 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به دوو مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا، به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌كان هێشتا به‌رده‌وامن و هیچ راپۆرتێك له‌باره‌ی برینداربوون له باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌دا تۆمارنه‌كراوه”.
باسی له‌وه‌شكردوه، “تا ئه‌م ساته هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی ئه‌م هێرشه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه، هاوكات ئاماژه‌كان بۆئه‌وه‌ده‌چن، هێرشه‌كه له‌لایه‌ن میلیشیا دڵسۆزه‌كانی ئێرانه‌وه ئه‌نجام دراوه كه به ئازادی له عێراق چالاكی ئه‌نجامده‌ده‌ن”.
نووسینگه‌ی وته‌بێژی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غداد ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، “ئێمه بانگه‌وازی خۆمان بۆ حكومه‌تی عێراق نوێ ده‌كه‌ینه‌وه، وه‌ك پێشتر كردمان، هه‌موو رێوشوێنێكی پێویست بگرێته‌به‌ر بۆ پاراستنی كارمه‌ندان و نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كان و هاوبه‌شه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی”.
جه‌ختیشیكردووەته‌وه، “ئێمه مافی به‌رگریكردن له خۆمان و پاراستنی كارمه‌نده‌كانمان له هه‌ر شوێنێكی جیهاندا هه‌یه”.