وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەی شەممە سەرۆکی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات و لەبارەی ئامانجی سەردانەکەی ئاشكرای دەکات، سەردانەكە تاوێکردنی دۆسیەی هەناردەكردنی نەوت و بودجە و مووچە لەخۆدەگرێت.
دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەین شەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغداد دەكات و چاوی بە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكیئەنجومەنی وەزیران دەكەوێت.
راشیگەیاند؛ نێچیرڤان بارزانی مەبەستیەتی پەیوەندنی نێوانی هەولێر و بەغدا تۆكمە و باش و دۆستانە بێت، بە قسە و لێدوانی میدیایی تێكنەچێت و لە داهاتودا خەڵك باجەكەی بدات و ببێتە هۆكاری دواخستن و خەرجنەكردنی مووچەی خەڵكی كوردستان.
رونیشیکردەوە، سەردانەكە چەند دۆسیەیەک لەخۆ دەگرێت لەوانەش هەناردەكردنی نەوت و بودجە و موچە، هەروەها بۆ بەمەبەستی پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردولا دەبێت.
وتەبێژی سەرۆكایەتیی وتیشی، “بەپێی یاسا و وەكو كارەكتەرێكی كاریگەر و بەهێزی كوردستان و عێراق، نێچیرڤان بارزانی بەرپرسە لە رێكخستنی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، چارەسەركردنی كێشە و تەنگەژەكان و نەهێشتنی گرفتە ئابوورییەكان لەنێویاندا مەلەفی بودجە و مووچە و نەوت”.