دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی گروپێک بەناوی (گورگەکان) ڕادەگەیەنێت و دەڵێت گروپەکە هەستاون بە شێواندن و تێکدانی موڵک و ماڵی گشتی.
ئەمڕۆ چوارشەممە 24ـی ئایاری 2023، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا دەستگیرکردنی ئەو گرووپە پێنج کەسییەی راگەیاند.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی گروپێکی تێکدەر دەستگیردەکات.
ئەوەش هاتووە “پاش کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر گروپێکی تێکدەر ، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش گروپێکی ( 5 ) کەسی دەستگیرکرد کە ناویان لە خۆیان ناوە ( گروپی گورگەکان ) کە سەرجەمیان وێنەی ( گورگ ) لەسەر سنگیان کێشراوە ، تۆمەتباران هەستاون بە شێواندن و تێکدانی موڵک و ماڵی گشتی و فەرمانگە حکومیەکانی سنوری ناحیەی شۆرشی قەزای چەمچەماڵ ، ئەندامانی گروپەکە پێکهاتبوون لە : ( م ، ک ، م ) و ( ک ، ن ، ش ) و ( ت ، ح ، ش ) و ( ک ، ج ، م ) و ( م ، خ ، ع )”.
ئاماژە بەوەش کراوە، تۆمەتباران بەپێ ی ماددەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.