دوای کۆبوونەوەکە سابت عەباسی تویتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا نووسیوویەتی “ئەمڕۆ سێشەممە لە بارەگای وەزارەتی بەرگریی پێشوازییمان کرد لە سێباستیان لێکۆرنو، وەزیری بەرگریی فەڕەنسا و گفتوگۆی دووقۆڵیمان ئەنجامدا لەبارەی ئاسایشی ھەرێمیی و ھاریکارییە ھاوبەشەکانمان”.
راشیگەیاند “ئەوەمان بۆ وەزیری بەرگریی فەڕەنسا روونکردەوە کە سەرکەوتنی ھێزە چەکدارەکانی عێراق لە وەدەرنانی تیرۆر، بووەتە مایەی پتەوتربوونی سەقامگیریی ھەرێمیی”.
باسی لەوەیش کرد، جەختیان کردەوە لەسەر گرنگی پاراستنی ئەو سەرکەوتنانەی کە بەسەر تیرۆردا تۆمار کراون.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێباستیان لێکۆرنو، وەزیری بەرگریی فەڕەنسا بەسەردانێک گەیشتە بەغداد.