چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە

نیسان 22, 2026 12:22
چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە
0

لایک

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق و دابەشکردنی پۆستە وەزارییەکان کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ـی نیسانی 2026، بڕیارە لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی لە نووسینگەی هومام حەموودی، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی کۆببنەوە.

سەرچاوەیەک لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەمینداریەتیی گشتیی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکە تایبەتە بە یەکلاکردنەوەی کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیران و دابەشکردنی پۆستە وەزارییەکان.

بەگوێرەی زانیارییەکان، یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆکوەزیران پێویستی بە دەنگی دوو لەسەر سێی لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگییە. واتا لە کۆی ١٢ ئەندام دەبێت هەشت ئەندام دەنگ بە کاندیدکردنی کەسێک بدەن.

 تاوەکو ئێستا دوو بەرەی سەرەکی بوونیان هەیە، ئەوانیش بەرەی نووری مالیکی و بەرەی محەمەد شیاع سوودانین و هەر لایەک خاوەنی شەش دەنگە، ئەمەش یەکلاکردنەوەی پرۆسەکەی قورس کردووە.

تا ئێستا چوارچێوەی هەماهەنگی ١٢ جار لەبارەی یەکلاکردنەوەی پرسی کاندیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەتەوە و لە ماوەی نۆ ڕۆژیشدا پێنج کۆبوونەوەی لەسەر هەمان پرس دواخستووە.

چوارچێوەی هەماهەنگی کە لە زۆرینەی هێز و لایەنە شیعەکانی عێراق پێکدێت، ماوەیەکی زۆرە لە هەوڵی یەکلاکردنەوەی کاندیدی خۆیاندایە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، بەڵام بەهۆی ململانێی قووڵی نێوان دوو بەرەی سەرەکیی ناوخۆیەوە، تا ئێستا نەیانتوانیوە بگەنە رێککەوتن. 

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی چوارچێوەی هەماهەنگی، هەر کاندیدێک بۆ ئەوەی ببێتە کاندیدی فەرمی، پێویستی بە دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی هەیە، کە دەکاتە هەشت دەنگ لە کۆی ١٢ دەنگ. بەڵام هیچ کام لە مالیکی و سوودانی تا ئێستا نەیانتوانیوە ئەو رێژەیە بەدەستبهێنن.

En az 10 karakter gerekli
Tüm Yorumlar (1)