لە عێراق تاوەکو ئێستا 40 کەس تووشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بووە و 8 کەسیش بەهۆی نەخۆشییەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی عێراقییە، رایگەیاندووە “پەتای تای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی لە عێراقدا نوێ نییە، دامەزراوەکانمان 40 حاڵەتی تووشبوون و 8 گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون تۆمارکردووە کە نیوە زیاتری لە پارێزگای زیقار بووە”.
سەیف بەدر ئاماژەی بەوەش کرد، “لە میانی ئەمساڵدا حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای تای خوێنبەربوون رووی لە هەڵکشان کردووە”.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق داوای لە دەزگاکانی راگەیاندن کرد پشتیوانی لە کارەکانی وەزارەتەکەی بکەن لە هەڵمەتی هۆشیاریی تەندروستیی بۆ چۆنییەتی خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە.