دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان-عێراق لە راگەیەندراوێکدا، ئاماری وردی ئەو هێرشانەی بڵاوکردەوە کە لە ماوەی دوو ڕۆژی رابردوودا کراونەتە سەر شاری سلێمانی و شارۆچکەی کۆیە.
چوارشەممە ١٨ـی ئاداری ٢٠٢٦، دەزگای ئاسایشی هەرێم: ئاماری هێرشە درۆنی و مووشەکییەکانی دوو ڕۆژی رابردووی بۆ سەر سلێمانی و کۆیە بڵاوکردەوە، گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ڕۆژی سێشەممە چەند هێرشێک ئەنجامدراون کە بریتین لە:
سلێمانی: (٣) هێرشی درۆنی و (٢) هێرشی مووشەکی کراونەتە سەر بارەگای هێزەکانی (٧٠)، لە ئەنجامدا دوو پێشمەرگەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بە سووکی برینداربوون.
کۆیە: کاتژمێر ٣:٥٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ، (٢) هێرشی درۆنی کراوەتە سەر کەمپی پەنابەران لە کاتی راپەڕاندنی ئەرکەکانیاندا، دوو کارمەندی ئاگرکوژێنەوەی خەلیفان بە سووکی برینداربوون.
ئاماری هێرشەکانی ڕۆژی چوارشەممە (١٨ـی ئادار):
ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بەوە کردووە ئەمڕۆش هێرشەکان بەردەوام بوون:
سلێمانی: (٢) هێرشی درۆنی کراوەتە سەر بارەگای هێزەکانی (٧٠).
کۆیە: کاتژمێر ٢:٠٠ـی بەرەبەیان هێرشێکی درۆنی کراوەتە سەر سەنتەری شارۆچکەکە، هەروەها لە کاتژمێر ١:٣٠ـی پاشنیوەڕۆوە تاوەکو کاتی ئامادەکردنی ڕاگەیەندراوەکە، (٦) هێرشی درۆنی کراونەتە سەر کەمپی پەنابەرانی کۆیە.
دەزگای ئاسایش جەختی لەوە کردووەتەوە، لە هێرشەکانی ئەمڕۆدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و زۆربەی هێرشە درۆنی و مووشەکییەکان پێش گەیشتن بە ئامانجەکانیان، لە ئاسماندا تێکشکێنراون.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت