حەج و عومرە: قەرەبووی حاجیان دەکرێتەوە

حەج و عومرە: قەرەبووی حاجیان دەکرێتەوە

شوبات 18, 2026 15:06
حەج و عومرە: قەرەبووی حاجیان دەکرێتەوە
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان-عێراق، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراقی، پڕۆسەی گەڕاندنەوەی بڕە پارەیەک بۆ ئەو حاجیانە دەستپێکرد کە ساڵی ڕابردوو بەهۆی گۆڕانکاریی لە گەشتەکانیان زیانیان بەرکەوتبوو.

ئەو حاجیانەی ساڵی ڕابردوو بە گەشتی ئاسمانی چووبوون، بەڵام بەهۆی ڕووداوەکانەوە ناچاربوون بە ڕێگەی وشکانی (پاس) بگەڕێنەو، بڕی ٨٠ هەزار دینار وەک قەرەبوو بۆ هەر حاجییەک دەگەڕێندرێتەوە.

حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، نزیکەی ٣ هەزار و ٤٠٠ حاجی لەم بڕە پارەیە سوودمەند دەبن و پڕۆسەکەش پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکانی ڕاپەڕین، گەرمیان و هەڵەبجە دەگرێتەوە.

مەرج و کاتی وەرگرتن:

١. پڕۆسەکە لە دوێنێوە دەستیپێکردووە و بڕیارە تا هەفتەی داهاتوو سەرجەم حاجیان پارەکە وەربگرن.

٢. پێویستە حاجییەکە خۆی ئامادە بێت، یان لە ڕێگەی بریکارنامەی فەرمی یان کوڕ و خزمێکی نزیکی بێت بە مەرجێک بەڵگەنامەی پێبێت بۆ پەنجەمۆر و وەرگرتنی پارەکە.

En az 10 karakter gerekli