ئهمڕۆ پێنجشهممه، بهبۆنهی هاتنی جهژنی رهمهزانی پیرۆز نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان-عێراق پهیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستهی هاووڵاتییانی ههرێم و پێشمهرگه و موسوڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان كرد، هیوای خواست جهژنی ئاشتی و سهقامگیریی بێت بۆ كوردستان و ناوچهكه به گشتیی ..
دهقی پهیامی سهرۆكی ههرێمی كوردستان-عێراق..
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانان لە کوردستان، عێراق و جیهان دەکەم. بە تایبەتی پیرۆزبایی لە خانەوادە و کەسوكاری سەربەرزی شەهیدان دەکەم و هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئارامی، ئاسوودەیی و کامەرانی بۆ هەمووان.
با مانا و پەیامە بەرزەکانی ئەم جەژنە لە لێبوردەیی، گەردن ئازادی و ئاشتەوایی، بکەینە دەرفەتێکی نوێ بۆ پتەوکردنی تەبایی و پێکەوەیی.
لەم دۆخە هەستیارەدا کە ناوچەکەمان بە ئاڵۆزی و مەترسییەکانی شەڕدا تێدەپەڕێت، ئەرکی هەمووانە کە بە بەرپرسیاريهتیی مێژوویی و نیشتمانییەوە کار بکەن بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان.
ئێمە بە ئومێد و گەشبینییەوە لە داهاتوو دەڕوانین و دڵنیاین گەلی کوردستان بە خۆڕاگری و یەکدەنگی، ئەم قۆناغە سەختەش تێدەپەڕێنێت.
هیوادارم جەژنی خێر و بهختهوهری بێت بۆ هەموو لایەک.
جەژنتان پیرۆز بێت، هەموو ساڵێک بە خۆشی.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت