ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٥ـی ئاداری ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق، ئامادەی مەراسیمی بەخاکسپاردن و سەرەخۆشیی ئەو پێشمەرگانە بوو کە لە هێرشەکەی ئەم دواییەدا شەهید کران. سەرۆک حکوومەت سەرەخۆشیی قووڵی خۆی ئاراستەی مەسعود بارزانی، کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و تەواوی گەلی کوردستان کرد. هیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ ئەو پێشمەرگانە خواست کە لەو هێرشەدا بریندار بوون و ڕایگەیاند کە حکوومەت لە خەمی تەندروستییاندا دەبێت.
مەسرور بارزانی وتی: “مخابن ئەمانە شەهیدی غەدر و خیانەتن؛ بەبێ هیچ سەبەب و هۆکارێک ئەم هێرشە کرایە سەر هێزی پێشمەرگە”. ئەو دووپاتی کردەوە کە خوێنی رژاوی ئەم رۆڵە قارەمانانەیە کە وای کردووە کوردستانیان بتوانن بە سەربەرزی و شکۆوە لەسەر خاکی خۆیان بژین، چونکە بەهای خاکی کوردستان بە خوێنی شەهیدان پارێزراوە و هەرگیزیش رێگە نادەن ئەو قوربانییانە بە فیڕۆ بڕۆن.
هەروەها سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئەو هیوا و ئومێدەی شەهیدان لە پێناویدا گیانی خۆیان بەخت کرد، رۆژێک دێت و ئەم میللەتە بە کەیفخۆشی و ئازادی دەیبینێت. وتیشی: “ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر رێبازی شەهیدانمان و هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە کوردستان بە پارێزراوی بمێنێتەوە. هەرچەندە ئێمە حەزمان بە هیچ شەڕ و ئاژاوەیەک نییە، بەڵام هەرچییەک پێویست بێت بۆ پاراستنی کەرامەت، ماف و خاکی وڵاتەکەمان، دەکەین.”
مەسرور بارزانی ئاماژەشی دا، وڵاتان بە وردی و نیگەرانییەوە چاودێری دۆخی هەرێمی کوردستان دەکەن و پشتیوانیی خۆیان بۆ گەلی کورد دەربڕیوە. لە کۆتاییدا جەختی کردەوە کە حکوومەت و پێشمەرگە لەسەر رێگای راست، کە رێگای شەهیدان و مەسعود بارزانییە، بەردەوام دەبن و بە هیچ فشارێک لە ئەرکی پیرۆزی پاراستنی نیشتمان پاشەکشە ناکەن.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت