بە هۆی تەقینەوەی تانکییەکی نەوت کرێکارێک گیانی لەدەست دا

بە هۆی تەقینەوەی تانکییەکی نەوت کرێکارێک گیانی لەدەست دا

تشرینی یه‌كه‌م 10, 2025 14:51
بە هۆی تەقینەوەی تانکییەکی نەوت کرێکارێک گیانی لەدەست دا
0

لایک

بە هۆی تەقینەوەی تانکییەکی نەوت لە سلێمانی دوو کرێکاری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونە قوربانی.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، تانکییەکی نەوت لە ماڵێکی گەڕەکی زانکۆی سلێمانی تەقییەوە و بە هۆیەوە کرێکارێک گیانی لەدەستدا و کرێکارێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەرت فریاکەوتنی خێرا ڕایگەیاند، کرێکارەکان خەڵکی ڕؤژهەڵاتی کوردستانن و بریندارەکەش بارودۆخی زۆر خراپە، چونکە ١٠٠٪ی لەشی سووتاوە.

بە پێی زانیارییەکان کرێکارەکان خەریکی ئایزۆگامکردن بوون کاتێک تانکییەکە تەقیوەتەوە.

En az 10 karakter gerekli