سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان-عێراق له میونشن له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 16ـی شوباتی 2024) نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان-عێراق له‌میانی به‌شداریكردنی له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن چاوی به ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان كه‌وت و كۆبوونه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عیراق، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌رباره‌ى دۆخى ئه‌منيى و سياسيى عێراق و ئاڵنگارى و مه‌ترسييه‌كانى سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، گفتوگۆيان كرد.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كراوه، هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ ته‌واوى ناوچه‌كه گرنگه و ده‌بێ ئاساييش و سه‌روه‌ريى عێراق پارێزراو بێت و ڕێگه نه‌درێت عێراق بخزێته نێو ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه. هه‌روه‌ها جه‌ختيان كرده‌وه كه له كاتێكدا ناوچه‌كه به دۆخێكى هه‌ستيارى ئه‌منيدا تێده‌په‌ڕێت، ده‌بێ هه‌مووان دان به خۆيان‌دا بگرن و يارمه‌تيده‌ر بن بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و پاراستنى سه‌قامگيرى.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، نێچيرڤان بارزانى ستايشى ئاماده‌يى و رۆڵى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و هاوكارى و يارمه‌تييه‌كانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و كار و چالاكييه‌كانى تيمى UNى له عێراق به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند. لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز گۆتێرێس سوپاسى رۆڵى ئه‌رێنيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له پرۆسه‌ى سياسيى عێراق و هه‌رێمدا كرد.
دوايين په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غداد بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان-عێراق، پێويستيى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى هه‌ڵبژادنى هه‌رێمى كوردستان له نزيكترين كاتى گونجاو‌دا، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و شه‌ڕ و بارى مرۆيى له غه‌ززه، چه‌ند باسێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوونه.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت