وتەبێژى کۆمیسیۆنى ھەڵبژاردن: تانه‌كان بۆ ده‌سته‌ی دادوه‌ری ده‌نێردرێن

وتەبێژى کۆمیسیۆنى ھەڵبژاردن: تانه‌كان بۆ ده‌سته‌ی دادوه‌ری ده‌نێردرێن

تشرینی دووه‌م 11, 2024 13:52
وتەبێژى کۆمیسیۆنى ھەڵبژاردن: تانه‌كان بۆ ده‌سته‌ی دادوه‌ری ده‌نێردرێن
0

لایک

جومانە غەلاى، وتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق بە میدیای پارتی راگەیاند، ئەنجوومەنى کۆمیسیاران 10ى تشرینى دووەم 2024 وەڵامى 12 تانەى دیکەى لەبارەى ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان-عێراق دایەوە و ئاراستەى دەستەى دادوەرى هەڵبژاردنى کرد.

41 تانە پێشکه‌ش بە کۆمیسیۆن کراون لەبارەى ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنى پەرلەمانى کە 30ى تشرینى یەکەم راگەیندرا.

تاوەکو هەینى 8ى تشرینى دووەم، کۆمیسیۆن وەڵامى 28 تانەى ناردبوو بۆ بۆ دەستەى دادوەرى هەڵبژاردن، بەو جۆرە تەنیا یەک تانە ماوە وەڵام بدرێتەوە.

جومانە غەلاى وتى، “ئەمڕۆ دووشەممە وەڵامى ئەو سکاڵایەى دیکە دەدرێتەوە و دەنێردرێت بۆ دەستەى دادوەرى هەڵبژاردن.”

زۆرینەى ئەو تانانەى پێشکه‌ش بە کۆمیسیۆن کراون، لە سنوورى بازنەى سلێمانى بوون کە 25 تانە بوون؛ لە هەولێر 12 تانە، لە دهۆک 3 تانە و لە هەڵەبجەش تەنیا یەک تانە پێشکه‌ش کراوە.

بە گوێرەى یاسا، لەدواى وەرگرتنى تانەکان لەبارەى راگەیاندنى ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان-عێراق، دەبێت لە ماوەى 7 رۆژدا کۆمیسیۆن وەڵامى ئەو تانانە ئامادە بکات و بینێرێت بۆ دەستەى دادوەریى هەڵبژاردن. ئەو دەستەیەش لە 10 رۆژدا بڕیارى کۆتاییان لێ دەدات.

En az 10 karakter gerekli