بەیانیی ئەمڕۆ، ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان چەند ئۆتۆمبێلێکی جۆراوجۆردا لەسەر ڕێگەی سلێمانی – چەمچەماڵ ڕوویدا، کە بووە هۆی برینداربوونی چەند هاووڵاتییەک و داخستنی ڕێگەکە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی چەمچەماڵ ڕاگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لەسەر ڕێگەی سەرەکیی سلێمانی – چەمچەماڵ، ڕووداوێکی هاتووچۆی زنجیرەیی لەنێوان بارهەڵگر، پاسێک و چەند ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا ڕوویدا.
هاتووچۆی چەمچەماڵ ئاشکرای کرد، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا چەند سەرنشینێک بریندار بوون و بەهۆی قەبارەی ڕووداوەکەوە ڕێگەکە بۆ ماوەیەکی زۆر داخرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەستبەجێ تیمەکانی هاتووچۆ و فریاگوزاریی تەندروستی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانەی گشتیی چەمچەماڵ گواستەوە.
هاتووچۆی چەمچەماڵ دەڵێت، پاش لابردنی ئۆتۆمبێلەکان، ڕێگەکە کرایەوە و هاتوچۆ ئاسایی بووەوە.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت
Thanks for sharing. I read many of your blog posts, cool, your blog is very good.
Your point of view caught my eye and was very interesting. Thanks. I have a question for you.