وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئێواره‌ی دوێنێ سێشەممە شاندێكی هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی گه‌یشته به‌غدا و ئامانجیش له‌سه‌ردانه‌كه گفتوگۆکردنە لە سەر هەمواری خشتەکانی یاسای بودجە.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئامانج لەسەردانەکە گفتوگۆکردنە لە سەر هەمواری خشتەکانی یاسای بودجە و چارەسەرکردنی ئەو گرفت و ئاستەنگانەی لە کاتی هەمواری یاساکە بۆ پشکی هەرێمی کوردستان دروست دەبێت.
سه‌ردانی ئه‌و شانده‌ی هه‌رێم له‌كاتێكدایه، له‌كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا بڕیاردرا گفتوگۆكردن له‌سه‌ر یاسای بودجه‌ی 2024 بۆ رۆژی شه‌ممه 18ی 5 دوابخرێت.