جارێکی دیکە تورکیا ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژکردەوە

جارێکی دیکە تورکیا ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژکردەوە

كانونی دووه‌م 6, 2025 21:40
جارێکی دیکە تورکیا ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژکردەوە
0

لایک

بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەڵێت، تورکیا قەدەخەی گەشتە ئاسمانییەکانی سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە، تاوەکو 6-7-2025 درێژکردەوە.

لە 3ـی نیسانی 2023ـەوە کۆمپانیای تورکیش ئێیرلاینز گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە راگرتووە. لە هەمان کاتدا تورکیا رێگە نادات ئەو فڕۆکانەی دەچنە سلێمانی و ئەوانەی لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە دەچنە فڕۆکەخانەکانی دیکە، بە ئاسمانی تورکیادا تێپەڕن.

لەبارەی هۆکاری راگرتنەکەوە تورکیا دەڵێت، چالاکییەکانی رێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە لە سلێمانی چڕبووەتەوە و ئەو رێکخراوە “دزەیکردووە نێو فڕۆکەخانە و ئەوەش هەڕەشەیە لە ئاسایشی گەشتە ئاسمانییەکانیان.”

هەروەها رۆژی دووشەممە، 6ی کانوونی دووەمی2025، هەندرێن هیوا موفتی، بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە میدیایی پارتی راگەیاند، ” کاژێرێک پێش ئێستا ئاگادارکراینەوە کە جارێکی دیکە قەدەخەی تورکیا لەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی شەش مانگی دیکە درێژکرایەوە.”

بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەڵێت، “لە ئەمڕۆوە تاوەکو 6-7-2025، قەدەخەکە درێژدەکرێتەوە.”

لەبارەی هۆکاری درێژکردنەوەی قەدەخەکە بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی وتی، “لەسەر هەمان هۆکاری رابردوو قەدەخەکەیان درێژکردووەتەوە.”

هاکات دوایین جار لە 08-06-2024 تورکیا راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ شەش مانگی دیکە و تاوەکو 07-12-2024 درێژکردەوە. لە دوای ئەو رێککەوتەوە، نە کاتەکەی درێژ کردووەتەوە و نە قەدەخەکەی هەڵگرت تاوەکو ئەمڕۆ، کە بۆ جارێکی دیکە درێژیکردووە.

En az 10 karakter gerekli