پەیامی مەسرور بارزانی لە بارەی سێ پرسی سەرەکی، هێرشکردنە سەر هەرێم و نەوت و مووچە

پەیامی مەسرور بارزانی لە بارەی سێ پرسی سەرەکی، هێرشکردنە سەر هەرێم و نەوت و مووچە

ئازار 17, 2026 17:05
پەیامی مەسرور بارزانی لە بارەی سێ پرسی سەرەکی، هێرشکردنە سەر هەرێم و نەوت و مووچە
0

لایک

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕایگەیاند، هەموو شتێک دەکەن بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان پارێزراوبێت، هەرگیز بەشێک نەبووین لە کێشەکان.

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٧ـی ئاداری ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “خەڵکی هەرێمی کوردستان دەبێت دڵنیابن لە خەمی خەڵکی خۆمانداین و هەموو شتێک دەکەین بۆ ئەوەی پارێزراوبین و لە مان و نەمان پێکەوە دەبین و نایەڵین کێشەکان کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵکی هەبێت، بە هەموو توانایەک کار دەکەین بۆ ئەوەی کوردستان پارێزراوبێت”.

هەروەها لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لەبارەی دۆخی ناوچەکە و بەردەوامی شەڕ وتی: ئێمە بەشێک نین لەم شەڕە و دەمانەوێت کوردستان پارێزراوبێت، هەرچەندە بەداخەوە چەندین جار پەلاماری کوردستان دراوە بە درۆن و بەمووشەک کە هیچ پاساوێک هەڵناگرێت، هەرێمی کوردستان نە مەترسی بووە بۆ دراوسێکان نە دەشبێتە مەترسی و نە بەشێکە لە هیچ مەترسی و پلانێک بۆ سەر هیچ لایەنێک، بۆیە داوا لە کۆمەڵگەیی نێودەوڵەتی و ‌عێراق دەکەین رێگری بکەن لەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی ئەو گرووپ و هێزە لە یاسادەرچووەکان کە بە درۆن پەلاماری هەرێمی کوردستان دەدەن، ئەم گرووپانە بەشێکن لە عێراق و لەلایەن ‌عێراقەوە پڕچەک کراون دەبێت سنووریان بۆ دابنرێت.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق وتیشی “سوپاسی هاوپەیمانان دەکەین کە رۆڵیان هەیە لە پاراستنی هەرێمی کوردستان و سوپاسیان دەکەین، هەروەها سوپاسی خەڵکی خۆراگری کوردستانیش دەکەم کە بەشێکن لە بەرگریکردن لە هەرێمی کوردستان”.

لەبارەی هەناردەکردنی نەوتەوە وتیشی “هەرێمی کوردستان پەرۆشی دۆخی ئابووری هەرێمی کوردستانە و هیچکەس لە ‌ئێمە خەمخۆری مووچەی مووچەخۆران نییە و دڵنیاتان دەکەینەوە هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانە، ئەوەی کە عێراق داوا دەکات لە رێگەی هەرێمی کوردستان لە کەرکووکەوە نەوت بنێرێت و داوای گرەنتیمان کردووە کە هەرێمی کوردستانیش بتوانێت نەوت بەرهەم بهێنێت و لەبارەی هەڵوێستی ئەمریکاشەوە وتی “ئەمریکا لەگەڵ ئەوەیە نەوت هەناردە بکرێت”.

لەبارەی سیستمی ئەسیکۆداشەوە وتی “هەرێمی کوردستان هیچ کێشەیەکی لەگەڵ سیستمەکەدا نییە و تەنیا داوامان کردووە کە میکانیزمی جێبەجێکردنەکەی لە هەرێمی کوردستانەوە جێبەجێ بکرێت و داوامان کردووە کاتمان بدرێتێ بۆ ئەوەی سیستمەکە لە کوردستانیش جێبەجێ بکرێت”.

لەبارەی خۆراک و ئاسایشی خۆراکیشەوە، سەرۆكی حكوومەت وتی “تووشی کێشەی خۆراک نابینەوە و ئامادەکاریمان کردووە بۆ ئەوەی هاووڵاتییان تووشی کێشە نەبن”.

En az 10 karakter gerekli