وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر دیمه‌شق ده‌رده‌بڕێت و راشیده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و هێرشانه هه‌وڵێكن بۆ تێكدانی هه‌وڵه‌كانی سووریا بۆ دامه‌زراندنی سه‌قامگیری.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا به “هه‌وڵدانێك بۆ تێكدانی هه‌وڵه‌كانی سووریا” بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی و سه‌قامگیری و ئاسایشی ئه‌و وڵاته وه‌س فكرد و داوایكرد، هێرشه‌كان رابگیرێن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر دیمه‌شق هه‌وڵێكه بۆ تێكدانی هه‌وڵه‌كانی سووریا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی و سه‌قامگیری و ئاسایش”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “گه‌لی سووریا ده‌رفه‌تێكی مێژوویی له‌به‌رده‌مدایه بۆ ئه‌وه‌ی به ئاشتی بژین و له‌گه‌ڵ جیهاندا تێكه‌ڵ ببن و هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه پشتیوانی ئه‌م ده‌رفه‌ته ده‌كه‌ن، پێویسته هاوكاری حكوومه‌تی سووریا بكه‌ن له به‌رقه‌راركردنی ئاشتیدا”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت