سەدر داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی لە لایەنگرانی دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەدر داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی لە لایەنگرانی دەکات

سەدر داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی لە لایەنگرانی دەکات

تشرینی یه‌كه‌م 9, 2023 15:11
سەدر داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی لە لایەنگرانی دەکات
0

لایک

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، داوا لە لایەنگرانی دەکات، بۆ پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین بڕژێنە سەر شەقام و خۆپیشاندانی ملیۆنی ساز بکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لە پەیامێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) بڵاویکردەوە، داوای لە هاووڵاتییانی عێراق و لایەنگرانم دەکەم، ڕۆژی هەینی داهاتوو، بۆ پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین بڕژێنە سەر شەقام و خۆپیشاندانی ملیۆنی ڕێک بخەن.

سەدر، کە داوا لە شوێنکەوتووانی دەکات لە گۆڕەپانی تەحریر کۆببنەوە، وەک پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین و “بەرزکردنەوەی دەنگی جیهاد لە بەغدای پایتەختی عێراق و گەیاندنی بە هەموو جیهان”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “ئەم خۆپیشاندانە بۆ لە ناوبردن، بڵاوەپێکردن و ترساندنی خراپەکاریی گەورەی ئەمریکایه‌، کە پشتیوانی لە تیرۆری زایۆنیستی دەکات لە دژی ئازیزانمان لە فەڵەستین

په‌یوه‌ست به‌ كاتی خۆپیشاندانه‌كه‌، سه‌در ده‌ڵێت، “کاتی خۆپیشاندانمان هەینی داهاتوە، دوای نوێژی هەینی یەکگرتو، بە رێپێوان لە هەمو پارێزگارەکانەوە، بۆ ئەوەی بۆ گەندەڵکاران و ستەمکاران بسەلمێنین کە ئێمە بەردەوامین لە پشتیوانیکردن لە چاکسازی و بەرخۆدان و خوداش پارێزەری ئیماندارانه‌”.

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی کتوپڕ و بەرفرەوانیان کردە سەر ئیسرائیل و سەدان کەسیان کوشت و دەیان هاووڵاتی ئیسرائیلیشیان بە دیل گرت و بۆ غەززەیان گواستنەوە.

لە بەرانبەر ئەو هێرشەدا، سوپای ئیسرائیل دەستی بە وەڵامدانەوە کردووە و هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە چڕ کردووەتەوە.

En az 10 karakter gerekli