پارێزگاری کەرکووک ڕایگەیاند، “پێویستە ڕۆژنامەنووسان دەنگ و هەڵوێستیان هەبێت لە پتەوکردنی بناغەکانی ئاشتی و پێکەوەژیان و هاوبەشی، ئەمەش تایبەتمەندییەکی جیاکەرەوەی کەرکووک و کاری ڕۆژنامەنووسانییە”.
محەمەد سەمعان ئاغا، پارێزگاری کەرکووک، پەیامێکی بڵاوکردەوە بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی و ١٢٨ـەمین ساڵیادی دەرچوونی یەكەم ژمارەی ڕۆژنامەی (كوردستان)، پیرۆزبایی لە ڕۆژنامەنووسانی کورد کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی پارێزگای کەرکووک بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: “بە خۆشحاڵییەوە پیرۆزباییتان لێدەکەم بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی لە عێراق، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە کارەکانتان، هەروەها هیوادارم لە کەرکووک هەمیشە یەک هەڵوێست و یەک ڕۆح بەیەکەوە لەگەڵ برا عەرەب و تورکمان و کلدان و ئاشوورییەکانتان بپارێزن”.
لە پەیامەکەدا جەخت لەسەر گرنگی ڕۆژنامەنوسان کرایەوە لە پتەوکردنی ئاشتی و پێکەوەژیاندا، تیایدا هاتووە: “وەک ئیدارەی کەرکووک، پابەندین بە پاڵپشتیکردنی کاری پیشەیی و نیشتمانیی ڕۆژنامەنووسان و پیشەگەرەکانی ڕاگەیاندن، هاوکاریکردنیان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان، هەروەها پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان. پێکەوەژیان، و هاوبەشی.
هەروەها دەشڵێت: چاپەمەنی کوردی بە درێژایی مێژووی خۆی ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە گەیاندنی ڕاستیەکان، شانبەشانی چاپەمەنی عەرەبی و تورکمانی و سریانی دەستکەوتی زۆری کردووە، ئەمە مێژوویەکی لەمێژینەیە”. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بە ڕێزەوە یادی شەهیدانی ڕۆژنامەگەری دەکەینەوە کە لە عێراق و بەتایبەتی لە کەرکووک گیانیان بەخت کرد لە پێناو قسە و پرەنسیپەکانیاندا، ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی پیرۆز بێت”.
https://shorturl.fm/nxBNV