وەزارەتی کارەبا: بە هیچ جۆرێک نرخی کارەبا نەگۆڕاوە

وەزارەتی کارەبا: بە هیچ جۆرێک نرخی کارەبا نەگۆڕاوە

شوبات 8, 2026 22:50
وەزارەتی کارەبا: بە هیچ جۆرێک نرخی کارەبا نەگۆڕاوە
0

لایک

وەزارەتی کارەبا سەبارەت بە نرخی کارەبا ڕوونکردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنێت بە هیچ جۆرێک نرخی کارەبا نەگۆڕاوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان-عێراق ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد: نرخی کارەبا هەمان نرخە کە بە ڕێگەی یاسایی پەسەند کراوە و نرخەکان لەسەر یەک مانگ هەژمار دەکرێت.

لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، لە مانگی کانوونی دووەم بەهۆی هاتنی شەپۆلی سەرما و دابەزینی پلەکانی گەرما، زۆرێک لە هاوبەشەکان بڕی کارەبای زیادیان بەکارهێناوە، هەر بۆیە ئەم بڕە پارەیە بۆ هاوبەشەکان هاتووەتەوە.

وەزارەتی کارەبا دەڵێت: ئەگەر هەر گرفتێک بۆ هەر هاوبەشێک دروست بووبێت، ئەوا فەرمانگەکانی فرۆشتنی کارەبا لە ڕێگەی تیمی تایبەتەوە چارەسەری گرفتەکان دەکەن.

لەبارەی پارەدان بە سیستەمی ئۆنلاین، وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوە کرد، پێدانی کرێی کارەبا بە ڕێگەی ئۆنلاین هەنگاوێکی شارستانی و پێشکەوتووە و شەفافە و ئاسانکاریشە بۆ هاووڵاتییان بۆ ئەوەی بتوانن بەبێ سەردانیکردنی فەرمانگەکان کرێی کارەبا بدەن.

En az 10 karakter gerekli