زیاتر لە تۆنێک خورمای تێکچوو لە سلێمانی لەناودەبرێت

زیاتر لە تۆنێک خورمای تێکچوو لە سلێمانی لەناودەبرێت

نیسان 1, 2023 15:16
زیاتر لە تۆنێک خورمای تێکچوو لە سلێمانی لەناودەبرێت
0

لایک

لەسەر زانیاری ئاسایشی ئابووری، لێژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر یەک تۆن و (122) کیلۆگرام خورمادا دەگرن.

بەپێی راپۆرتی لێژنەی عەلوەی قائیمقامیەت کە تیایدا هاتووە، لەسەر زانیاری ئاسایشی ئابووری و بەگومانی خراپی و نەشیاوی بۆ خواردن، لێژنەکە لە عەلوە دەستی بەسەر یەک تۆن و (122) کیلۆگرام خورمای هاوردەکراودا گرتووە.

ئاماژەی بەوەشکراوە، نمونەی خورما دەست بەسەرداگیراوەکە رەوانەی تاقیگەی عەلوەی سلێمانی کراوە و وەڵامەکەی بە”شیاوی خواردن نییە” دراوەتەوە، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی خورما هاوردە کراوەکە لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

En az 10 karakter gerekli