بەڕێوەبەری گشتیی دیوان و بەرپرسی لیژنەی باڵای پرۆسەی پریپەید رایگه‌یاند، پریپەید سیستەمێکی پێشکەوتووە و بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و رێکووپێک بۆ کۆنتڕۆڵکردن و ڕێکخستنی پێدانی کارەبایە، ده‌شڵێت، “وەزارەتی کارەبا پێداچونەوە بە نرخی کارەبای پڕۆژەکانی نیشتەجێبونی (های کۆستەکان) دەکات”.
ئەردەڵان دۆسکی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان و بەرپرسی لیژنەی باڵای پرۆسەی پریپەید له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردووه، “پڕۆسەی پارەدانی پێشوەختەی کرێی کارەبا (پریپەید) سیستەمێکی پێشکەوتووە و بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و رێکوپێک بۆ کۆنتڕۆڵکردن و ڕێکخستنی پێدانی کارەبایە و بەهیچ شێوەیەک پەیوەندیی بە زیادکردنی نرخ و کارەبای 24 کاتژمێرییەوە نییە”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “هاوبەشانی ستییەکانیش دڵنیادەکەینەوە، وەزارەتی کارەبا پێداچوونەوە بە نرخی کارەبای پڕۆژەکانی نیشتەجێبونی (های کۆستەکان) دەکات”.
له‌ماوه‌ی رابردودا حكومه‌تی هه‌رێم نرخی كاره‌بای پڕۆژەکانی نیشتەجێبونی له 18 دیناره‌وه بۆ 156 دینار به‌رزكرده‌وه، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی هاوڵاتیانی لێكهوتهوه و رایانگه‌یاند، بارگرانییه‌كی زۆر له‌سه‌ر ژیانیان دروستده‌كات.