ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌دا بڕیاریدا بڕی 615 ملیار دینار له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی 2024ی عێراقدا بداته هه‌رێمی كوردستان.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدراوه به‌ڕه‌وانه‌كردنی بڕی 615 ملیار دینار بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی 2024ی عێراقدا، تا ئه‌وكاته‌ی یاسای بودجه هه‌موار ده‌كرێته‌وه و پشكی كوردستان جێگیر ده‌كرێت.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌ران پێویستی به 940 ملیار دینار هه‌یه، به ره‌وانه‌كردنی 615 ملیار دینار بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، هه‌رێم پێویستی به 325 ملیار دیناری دیكه هه‌یه و ده‌بێت له داهاتی ناوخۆ پڕی بكاته‌وه.