وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق، لە گشتاندنێکی نوێدا کە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی (هەولێر(ئەربیل)، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، ڕاپەڕین، سۆران و زاخۆ) کراوە، چەند بڕیارێکی تایبەت بە پرۆسەی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکانی دەرکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٣٠ـی ئاداری ٢٠٢٦، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕایگەیاند: بەپێی نووسراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان و تاقیکردنەوەکان، کە ئەمڕۆ دەرچووە دوای ڕاگەیاندنی پرۆسەی خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین لە سەرجەم قوتابخانە حکوومی و ناحکوومییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بڕیاردراوە بە ڕاگرتنی تەواوی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکان لە ناو بینای قوتابخانەکاندا.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەت هاتووە: لەم قۆناغەدا بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە چوونەژوورەوەی قوتابیان و خوێندکاران بۆ ناو قوتابخانەکان نادرێت و تەنها پرۆسەی خوێندنی ئۆنلاین بەردەوام دەبێت.
ئەو قوتابخانانەی کە تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتییان هەیە و پەیوەستن بە کات و ڕێککەوتنی دەرەوەی وڵات، پێویستە پێشوەختە بە نووسراوی فەرمی وەزارەتی پەروەردە ئاگادار بکەنەوە بۆ ئەوەی هەماهەنگی و ڕێگەپێدانی پێویستیان بۆ بکرێت.
ئەم بڕیارانە وەک هەنگاوێک بۆ ڕێکخستنی پرۆسەی خوێندن لە چوارچێوەی سیستەمی ئۆنلایندا دەرچوون و سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پابەند دەکات بە جێبەجێکردنیان.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت