“عێراق تەواوی قەرزی غازی سروشتی ئێرانی داوەتەوە”

“عێراق تەواوی قەرزی غازی سروشتی ئێرانی داوەتەوە”

بەپرسێکی ئێرانی ئاشکرایکرد، سەرەڕای ئەوەی هەندێک جار گواستنەوەی پارە کێشەی تێدەکەوت بەڵام عێراق تەواوی قەرزی غازی سروشتیی داوەتەوە.

حوزه‌یران 25, 2023 22:56
“عێراق تەواوی قەرزی غازی سروشتی ئێرانی داوەتەوە”
0

لایک

بەپرسێکی ئێرانی ئاشکرایکرد، سەرەڕای ئەوەی هەندێک جار گواستنەوەی پارە کێشەی تێدەکەوت بەڵام عێراق تەواوی قەرزی غازی سروشتیی داوەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی “IRNA”ی ئێرانی، مەجید چەگەنی، یاریدەدەری وەزیری نەوتی ئێران و بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای غازی نیشتیمانی، رایگەیاند، “وەزارەتی کارەبای عێراق تەواوی قەرزەکانی هەناردە کردنی غازی سروشتیی ئێرانی داوەتەوە”.

چەگەنی ئەوەی ئاماژەی بەوەش دا، وێڕای ئەوەی عێراق هەموو قەرزەکانی داوەتەوە، سەرەڕای ئەوەش هەندێک جار گواستنەوەی پارە لە بانکی بازرگانی عێراقەوە بۆ ئێران، کێشەی تێدەکەوێت.

عێراق، پێشتر ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە بەهۆی ئەو سزایانەی ئەمریکا خستویەتییە سەر ئێران، عێراق ناتوانێت 2.6 ملیار دۆلار قەرزی هەناردە کردنی غازی سروشتی بداتەوە بە ئێران.

En az 10 karakter gerekli