بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، له‌چه‌ند چالاكییه‌كی نووسینگه‌ی ناوبازاڕی به‌شی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی 9 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران، كه چه‌ند تاوانێكی دزیكردنیان ئه‌نجامدابوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامه‌كانی به‌شی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی بۆ چاودێریكردنی ناوبازاڕ، نووسینگه‌ی ناوبازاڕی به‌شی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی له‌چه‌ند چالاكییه‌كی جیادا 9 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه چه‌ندین تاوانی دزیكردنی پاره و ماتۆڕسكیلیان ئه‌نجامدابوو.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیراوە به‌سه‌ر ئوتۆمبێلێک و ماتۆڕسكیلێک و ده‌مانچه‌یه‌كی بێ مۆڵه‌ت و بڕێک مادده‌ی هۆشبه‌ردا.

له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، دوو له‌تۆمه‌تباره‌كان پێشینه‌ی تاوانیان هه‌یه و له چه‌ند بنكه‌یه‌كی پۆلیس سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركراوه، دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه به‌پێی مادده‌كانی 446 و 30ی ماده هۆشبه‌ره‌كان بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردون.