وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دوپاتیكرده‌وه، له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌ڵمانیا و چین و بڕازیل گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن بۆ كردنه‌وه‌ی هێڵی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل له عێراق، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌شی به‌رهه‌م ده‌هێنرێن به غازی سروشتی كارده‌كه‌ن و به قیست بۆ هاوڵاتیان به‌رده‌ست ده‌بن.
محه‌ممه‌د حه‌نون، وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ڕایگه‌یاند، “پڕۆژه‌ی كردنه‌وه‌ی هێڵه‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی جیهانی له عێراق به‌پێی ڕێكاره ته‌كنیكی و ڕێكخراوه‌ییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا فره‌نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌رده‌وامه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “پڕۆژه‌كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌نگاوێكه به‌ره‌و دروشمی دروستكراوی عێراق ده‌كات و ئامانجی دامه‌زراندنی كرێكاری ناوخۆیی و دابینكردنی ئۆتۆمبێلی ئابوری و ژینگه‌دۆستانه‌یه”.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، “بابه‌ته‌كه دوانه‌كه‌وت وه‌ك هه‌ندێك پێیان وایه، سه‌ردانێكی فه‌رمی ڕێكخرا، به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری بازرگانی و ژماره‌یه‌ك به‌رپرس، بۆ چه‌ند وڵاتێك، ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی بڕازیل و ئه‌ڵمانی و چینی كرا بۆ كردنه‌وه‌ی لق له به‌غداد و پارێزگاكانی دیكه”.
ئاشكراشیكردووه، “ئه‌و كۆمپانیایانه یاداشتی لێكتێگه‌یشتن و ڕێككه‌وتنی دولایه‌نه‌یان واژۆكردوه بۆ كردنه‌وه‌ی هێڵه‌كانی كۆكردنه‌وه له عێراق، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی هاوكارییه پیشه‌سازی و ئابورییه‌كان شوێنی تایبه‌ت بۆ پڕۆژه‌كه له باشوری به‌غداد و ناوچه‌كانی دیكه‌ی وڵات ئاماده‌كراوه، تاوه‌كو ته‌واوبوونی ڕێكاره ته‌كنیكییه‌كان بۆ كۆمپانیاكان”.
محه‌مه‌د حه‌نون ڕوونیشیكرده‌وه كه “پڕۆژه‌كه چه‌ندین ئامانج به‌ده‌ست ده‌هێنێت، دیارترینیان دامه‌زراندنی له ٥٠%ی هێزی كاری عێراق كه‌متر نه‌بێت، په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی نیشتمانی، ئه‌گه‌ری هه‌نارده‌كردنی به‌شێك له به‌رهه‌مه‌كه‌ش هه‌یه له‌كاتێكدا بڕێكی زۆر له‌به‌رده‌ستدا بێت بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕی ناوخۆیی بگرێته‌وه”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت