ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاندنی قۆناغی سێیەمی کارپێکردنی پلاتفۆڕمی دیجیتاڵی “قوتابخانەکەم”ی ڕاگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ “دامەزراوەی کوردستان فاوندەیشن” جێبەجێ دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق لە مەراسیمەکەدا ڕایگەیاند، “لەگەڵ بەردەوامی سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ کەرتی پەروەردە، کارمان کردووە بۆ ئەوەی قوتابخانەکانیش بەهەمان شێوە بە ئەلیکترۆنی بکرێن بەتایبەتی لە پۆلی دیجیتاڵیدا، ئێستا ٤٠ قوتابخانه لە خوێندنی حکومی کراونەتە دیجیتاڵی و ئەمساڵیش تا کۆتایی ساڵ، هەزار قوتابخانە دەکرێنە دیجیتاڵی”.
وەزیری پەروەردە باسی لەوەشکرد کە وەزارەتی پەروەردە کۆمەڵێک هەنگاوی دیکەی ناوە بۆ قوتابخانەکان وەک سیستمی وزەی خۆر بۆ کارەبا و بەیەکەوەبەستنەوەی نزیکەی دوو ملیۆن قوتابی لە چوارچێوەی هەڵسەنگاندن و وانە و مامۆستایان لێی سوودمەند دەبن. ئەوە جگە لە دەستەبەرکردنی زیرەکی دەستکرد بۆ قوتابیان.
وەزیری پەروەردەی هەرێم وتیشی، “لەڕێگەی ڕێکخراوی یونسکۆوە لەگەڵ زانکۆی کۆلۆڕادۆی ئەمریکی ڕێککەوتووین بۆ هەماهەنگی زانستی و پەرەپێدان، بەتایبەتی لە تاقیگەکاندا کە ئەوە ئەرکێکی قورس بوو لەسەر شانی حکومەتی هەرێمی كوردستان. بەڵام لەو چوارچێوەیەدا بەخۆرایی تاقیگەکانمان بۆ ئامادە دەکەنەوە”.
پلاتفۆڕمی (ئی قوتابخانەکەم) سیستمێکی ئەلیکترۆنی پەروەردەییە کە هاوکاری قوتابیان و مامۆستایان دەکات لە فێرکردن و دەستگەیشتن بە زۆرترین سەرچاوەی پەروەردە و فێرکردن.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت