بەرگری شارستانی: شەوی رابردوو ئاگر لە شەش شوێنی هەولێر(ئەربیل) کەوتەوە

بەرگری شارستانی: شەوی رابردوو ئاگر لە شەش شوێنی هەولێر(ئەربیل) کەوتەوە

ئایار 24, 2025 10:22
بەرگری شارستانی: شەوی رابردوو ئاگر لە شەش شوێنی هەولێر(ئەربیل) کەوتەوە
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر(ئەربیل) دەڵێت، شەوی رابردوو ئاگر لە شەش شوێنی هەولێر(ئەربیل) کەوتووەتەوە و تیمەکانیان توانیویانە سەرجەم ئاگرەکان کۆنتڕۆڵ بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر(ئەربیل) بڵاویکردووەتەوە، “کاتژمێر 21:38 شەوی رابردوو تیمەکانی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر(ئەربیل) نیو کاتژمێری سەختیان بەڕێکرد”.

بە وتەی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی، “لە یەک کاتدا زیاتر لە شەش ئاگر لە سنوورە جیاجیاکان  کەوتەوە کە بریتی بوون لە ناحیەی شەمامک، گوندەکانی سۆربەش، سیراوە، تەندورە، گردعازەبان و لە سنوری قوشتەپەش، گوندەکانی عەلیاوە، غاباتی قوشتەپە، مورتکەی شەهاب و لەوێوە بۆ سنووری شاوێس و عەنکاوە و لەنێو سەنتەری پارێزگاش لە سنوری گەڕەکی ئازادی”.

بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەم ئاگرانە 19 تیمی بەرگری شارستانی رەوانەی شوێنەکان کراون و وەکو لە ڕاگەیەنراوەکەی بەرگری شارستانی هەولێر(ئەربیل)دا هاتووە، “سەرجەم کارمەندان بەوپەڕی گیانفیدایی و بێ سڵەمینەوە لە ئاگری بەتین، توانیان کۆنترۆڵیان بکەن و ڕێگری بکەن بێ ئەوەی زیانی گیانی هەبێت”.

En az 10 karakter gerekli