خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە، لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک، ڕایگەیاند، “هەڵوێستی موقتەدا سەدر بەرز دەنرخێنین، کە داوای دەستوەرنەدان لە کارووباری سووریا دەکات، بۆیە پێویستە وڵاتەکەمان لەمە دوور بخەینەوە”.
خەمیس خەنجەر وتیشی: “دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم هەڵوێستەی سەدر گوزارشت لە گوتارێکی سیاسی هۆشیارانە دەکات، کە هەستکردنە بە بەرژەوەندی نەتەوەیی عێراق و عێراقییەکان”.
ئاماژەی بەوەش کرد:”هیوادارین هەموو لایەنە سیاسییەکان ئەم بانگەوازە بە جیدی وەربگرن و دەستپێشخەری بکەن بۆ وەرگرتنی هەڵوێستی هاوشێوە”.
دوێنێ پێنجشەممە، موقتەدا سەدر لە په‌یامێكدا له تۆڕی ئێكس ڕایگەیاند، “له نزیكه‌وه چاودێریی دۆخی ناوخۆی سووریا ده‌كه‌ین و هیچمان بۆ خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی سووریا نییه، ته‌نیا نزاكردن نه‌بێت بۆ ته‌واوی پێكهاته جیاوازه‌كان، كه خودا خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته له هه‌موو نه‌هامه‌تی و توندڕه‌وی و سته‌مكارییه‌كانی تایفه‌گه‌ری و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌کی بپارێزێت”.
سه‌در له په‌یامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: “ئێمه له هه‌ڵوێسته‌كه‌مان له ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری سووریا به‌رده‌وامین و له دژی بڕیاره‌كانی گه‌لی ئه‌و وڵاته ناوه‌ستینه‌وه، چونكه ته‌نها گه‌ل ده‌توانێت بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات و هیوادارین هیچ لایه‌نێك نه‌خزێته پشت پلانه گلاوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا ئیسرائیل بۆ شێواندنی ئایین و یه‌كڕیزییه‌كه‌ی”.
سه‌در جه‌ختی لەوەكرده‌وه، “پێویسته عێراق به حكوومه‌ت، گه‌ل و گرووپه میلیشاكان و هێزه ئه‌منییه‌كانییه‌وه خۆیان له ده‌ستوه‌ردان له كاروباری سووریا به‌دوور بگرن و نابێت حكوومه‌ت ڕێگه‌ی خۆ تێوه‌گلاندن به هیچ هێزێك بدات، چونكه لێكه‌وته‌ی نه‌خوازراوی بۆ عێراقه‌كه‌مان ده‌بێت”.