ئەمڕۆ بە بەشداری ئەردۆغان لووتكەی ناتۆ بەرێوەدەچێت

ئەمڕۆ بە بەشداری ئەردۆغان لووتكەی ناتۆ بەرێوەدەچێت

حوزه‌یران 24, 2025 13:57
ئەمڕۆ بە بەشداری ئەردۆغان لووتكەی ناتۆ بەرێوەدەچێت
0

لایک

سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی ناتۆ کە ئەمساڵ تایبەتە بە تاوتوێکردنی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەچێتە هۆڵەندا، چاوەڕێ دەکرێت ئەردۆغان لە لووتکەکەدا وتارێک پێشکەش بکات.

هاوكات لەکۆبوونەوەی لووتکەی ناتۆ، ئەمساڵ بە بەشداری 32 وڵاتی ئەندام لە هۆڵەندا دەکرێت، پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکەش گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت.

هەروەها رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی سەرکردەی وڵاتانی بەشداربوو، پەیامی تورکیا دەگەینێت.

هاوکات، پرسی غەززە و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخاتە سەر مێزی گفتووگۆ.


En az 10 karakter gerekli