بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لە راگەیەندراوێکدا کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی لە هەرێمی کوردستان-عێراق راگەیاند.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، کەشی ئەمڕۆ شەممە، 06-04-2024، “ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە شەودا دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، لەگەڵ ئەگەرى نمە باران لە هەندێک ناوچەدا” .
لەبارەی کەشی سبەی یەکشەممەش، 07-04-2024، “ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارانی پچڕ پچڕ. لە دواى نیوەڕۆ ڕێژەى بارانەکە زیاتر دەبێت و هەندێ جار هەورە برووسکەی لەگەڵدا دەبێت بەتایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکان” .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی لە هەرێم:
هەولێر: 28
سلێمانی: 25
دهۆک: 23
هەڵەبجە: 27
زاخۆ: 23
سۆران: 24
حاجی ئۆمەران: 16
گەرمیان: 33
هاوکات دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینی کردووە لەمڕۆ شەممەوە، 06-04-2024، شەپۆلێکی باران پارێزگاکانی بەغداد، سەڵاحەددین، کەربەلا، ئەنبار و زیقار بگرێتەوە. دەستەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی داهاتوو بارانێکی بەخوڕ پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت