چۆنیەتی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی کۆمیسیۆن ئاشکرا دەکرێت

چۆنیەتی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی کۆمیسیۆن ئاشکرا دەکرێت

شوبات 5, 2026 17:44
چۆنیەتی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی کۆمیسیۆن ئاشکرا دەکرێت
0

لایک

سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیاری خەرجكردنی پارەی كارمەندانی ڕۆژانی هەڵبژاردن دراوە و لە رێگەی ماستەر کاردەوە پاداشتەکەیان وەردەگرن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، نەبەرد عومەر، سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم، لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی، هەر کارمەندێکی کۆمسیۆن کە لە ڕۆژی دەنگدان کاریکردووە ماستەرکاردێکی بۆ دروستکراوە کە بڕی پاداشتەکەی تێدایە و دەتوانێت وەریبگرێت.


ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر کارمەندێک بەگوێرەی کارەکەی لە ڕۆژی دەنگداندا پاداشتەکەی وەردەگرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنیا بڕیار دراوە و پارە نەگەیشتووە هەر کاتێک گەیشت دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

En az 10 karakter gerekli